مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتی و بەشی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی كۆبونەوە

  2023-08-07 15:42      728 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ئابی ٢٠٢٣ لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەهەولێر، جوتیار نوری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و
لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان، بە ئامادەبونی فریاڵ عبداللە لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوە پیشەییەكان و سەرتیپ علی لێپرسراوی بۆردی وەرزش، پێشوازییانکر لە وەفدی بەشی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، كە پێكهاتبون لە هەریەک لە هیوا ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی بەشی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی و د. ئاراس خۆشناو لێپرسراوی ڕێكخراوە پیشەییەكان و خاتوو شیلان شێخ جعفەر لێپرسراوی ڕێكخراوە جەماوەرییەكان.

لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە كاروباری ڕێكخراوە پیشەییەكان و یەكێتی و سەندیكا و كۆمەڵەكان كرا، بەئاراستەی هەوڵدان بۆ زیاتر خزمەتکردنی توێژەكانی خۆیان، بەجۆرێک کە لە ئاستی گۆڕانكاری و داخوازییە پیشەییەكانی ڕێكخراوەكانیاندابن.

لەو چوارچێوەیەدا هەردوولا هاوڕابون لەسەر كاركردنی پیشەییانەی سەرجەم ڕێكخراوەكان و هەنگاونان بۆ ئەنجامدانی كۆنفرانس و گۆنگرەی خۆیان بە پێی یاسا و پەیڕەوی ناخۆیی كارپێكراوی خۆیان، كە بە شێوازێك بێت لەگەڵ پێداویستی و گۆڕانكارییەكانی بوارەكانیان گونجاو بێت، تا لە خزمەتی كوردستان و چین و توێژە جیاوازەكانی خۆیاندابن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو