بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کرد
2023-08-09 19:23     126 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیی لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کرد.
لەدیدارێکدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا.
لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی مافی هەموو گەلانی عیراق دەکەینەوە و هەموو هەوڵێکیشمان لەو پێناوەدایە. تێکەڵکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک بە ململانێ سیاسییەکان مایەی قبووڵ نییە و دەبێت دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکەکەمان، ئەرکی لەپێشینەمان بێت و هەمووان لەو پێناوەدا هەوڵبدەن.
بابەتی زیاتر