پیرۆزبایی قوباد تاڵەبانی بۆ یادی دامەزراندنی پارتی
2023-08-16 23:53     477 جار بینراوە      کۆمێنت
پەیامی پیرۆزبایی
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بە بۆنەی یادی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆک و جێگران و ئەندامان و جەماوەری پارتی کرد، ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان جێگران و سەرکردایەتی پارتی
بە بۆنەی یادی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامان و جەماوەری پارتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی خێرای کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان لەڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرانەوە. بۆ ئەو مەبەستەش هەم خەڵک و هەم دۆستان و خەمخۆرانی گەلەکەشمان، چاویان لە هەنگاوی کردەییە لەلایەن جەنابی کاک مەسعود بارزانی و جەنابی سەرۆک بافڵ و سەرۆک و سەرکردایەتی لایەنەکانی دیکە، بۆ ئەوەی بە یەکڕیزی و یەک گوتاریی نێوان لایەنە کوردستانییەکان بتوانین پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێز بکەینەوە و پێکەوە باشتر داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی هەرێم بکەین.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
بابەتی زیاتر