سەرۆك بافڵ: شەهیدی سەركردە ئازاد هەورامی، نموونەی تێكۆشان و پاکێتی و دڵسۆزییە لەپێناو خاكی كوردستان
2023-08-31 22:01     219 جار بینراوە      کۆمێنت
شەهیدی سەركردە كاك ئازاد هەورامی، ناوێكی دیار و درەوشاوەی مێژووی پڕ لە شانازیی یەكێتی و نموونەی تێكۆشان و پاکێتی و دڵسۆزییە لەپێناو خاكی كوردستان.
ئەمڕۆ كە ٣٥ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی كاك ئازاد هەورامیی خەباتگێڕ و رۆشنبیردا تێدەپەڕێت، بەڕێزەوە یادی ئەو سەركردە پاك و دڵسۆزە دەكەینەوە و سەری رێزمان لەبەردەم مێژووی پڕ لە تێكۆشانیدا دادەنەوێنین.
دروود بۆ گیانی پاكی كاك ئازاد هەورامی و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر