کۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی موعتەسەم ئەکرەم دەردەبڕێت

  2023-09-01 15:26      389 جار بینراوە        کۆمێنت

بۆ کۆچی دوایی کاک موعتەسەم ئەکرەم، کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبووەکە دەکات، ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری کاک موعتەسەم ئەکرەم بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (موعتەسەم ئەکرەم) کەسایەتی دیارو ناسراو و بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراقم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
کاک موعتەسەم وەک کەسێکی شارەزاو بە ئەزموون لە بوارەکەی خۆیدا لە کوردستان رۆڵێکی دیارو بەرچاوی هەبوو، لە بەغداش وەک بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق هەمیشە دڵسۆزانەو خەمخۆرانە کاری دەکرد بۆ خزمەتی کوردستان.
بەداخەوە بۆ ئەم کۆچەو لەدەستدانی، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاراستەی خانەوادەکەتان و سەرجەم دۆست و هەڤاڵانی دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووریمان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو