مەکتەبی سیاسی یەکێتی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی موعتەسەم ئەکرەم دەردەبڕێت
2023-09-01 16:35     330 جار بینراوە      کۆمێنت
بۆ کۆچی دوایی کاک موعتەسەم ئەکرەم، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبووەکە دەکات، ئەمە دەقەکەیەتی:
بەرێزان کەس و کارو خانەوادەی ئەندازیار موعتەسەم ئەکرەم
بەخەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی شاری هەولێر ئەندازیار موعتەسەم ئەکرەم بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراقمان بیست و لە ناخی دڵمانەوە هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
کاک موعتەسەم ئەندازیارێکی شارەزاو بەئەزموونی بواری نەوت و کانزاکان و یەکێک بوو لەو خەمخۆرانەی هەر لەسەرەتای راپەرینەوە کاری دەکرد بۆ دەرهێنان و سوود وەرگرتن لە نەوت و کانزاکان لە کوردستاندا، لە عێراقی دوای روخانی رژێمی بەعسیشدا لەم بوارەیدا رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە تاکو لەکابینەی پێشوی حکومەتی فیدراڵدا وەک بریکاری وەزارەتی نەوت دەست بەکاربوو.
بۆ کۆچی دوایی ئەم پسپۆڕو شارەزایەی گەلەکەمان، وێرای هاوخەمی و ماتەمینی لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبوریی بە هەموو لایەک ببەخشێت و کۆچکردووش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا لله وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر