گەورەترین پرۆژەی دەنگیی لەمەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی
2023-09-02 12:22     512 جار بینراوە      کۆمێنت
ئینسكلۆپیدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەزنجیرەی دەنگی دەخوێنرێتەوە ..
پرۆژەی گەورەترین كتێب كە ئیسكلۆپیدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بە زنجیرەی دەنگی دەخوێنرێتەوە کە مێژووی روداو و بەسەرهاتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان لەسەەرتای دامەزراندنیەوە تاساڵی 2020 لەخۆدەگرێت .
ئینسکلۆبیدیای ناوبراو تۆماری ژیاننامەی سەركردەو فەرماندە و پێشمەرگە و تێكۆشەرانی دێرین و نوێی یەكێتیی و كادرو و ئەدیب روناكبیران و هەموو ئەو خەباتگێڕانە دەگرێتە خۆی كە لەماوەی ئەم رەوتە دوورو درێژە 48 ساڵیەدا بەشداری ئەو خەباتە بوون.
لەم بارەیەوە دڵبەند مستەفا بەرێوەبەری گشتی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان رایگەیاند: ئەنسكلۆپیدیای یەكێتیی تۆماری سەروەری و شانازییەكان و گێرانەوەی راستەقینەی بێ دەستكاری كراوی مێژووی گەلەكەمان دەگێرێتەوە بۆ ئەوەی بە بەڵگە و نوسین و دەنگ بۆ نەوەكانی داهاتوو بپارێزرێت و ببێتە ئەرشیفێكی كۆنكرێتی بۆ دوا رۆژ .
ئاماژەی بەوەدا : دەنگی گەلی كوردستان ئامادەكاری بۆ ئەم پرۆژەیە كردوە و كۆمەڵیك بێژەری لێهاتوو و بە توانا بابەتەكان تۆمار دەكەن , وەك قۆناغی یەكەم ئەم بێژەرانە ( ئەمیر عومەر , هاشم جەمیل , نزار ژاژڵەیی , مونیر سەلیم , بانوكامەران ) بەشدارن لە پرۆژەكە.
دڵبەند مستەفا وتیشی : پرۆژەی كتێبی دەنگی پێشتر لەدەنگی گەلی كوردستان هەبوە و چەندین کتێب تۆمارو بڵاو كراونەتەوە ، بەڵام ئێستا بە كۆالیتی بەرزو تەكنیكی نوێ بابەتەكان تۆمارو بڵاو دەكرێنەوە.
گوشتی کتێبی دەنگی و بە تایبەتیش پرۆژەی ئینسکلۆبیدیا کۆششێکی روناکبیری و میژوویی گەورەیە بەسەرپەرشتی فەرید ئەسەسەرد سەرپەرشتیاری گشتی و سەرۆکی دەستەی کارا ، کەیوان سەعید سکرتێری نووسین و چەند هەڤاڵێکی تر کاری لەسەر کراوە و تا ئێستا پێنج چاپی بڵاوکراوەتەوە. ئێستاش بەدەنگی تۆمار دەکرێت. دڵبەند مستەفا داوای لە بێژەرانی تری راگەیاندنی یەکێتیی کرد کە بەشداری کارا لە تۆمارکردنی بابەتەکانی ئەم پرۆژەیەدا بکەن
بابەتی زیاتر