فراكسیۆنی یەكێتیی لەپەرلەمانی عیراق بەیاننامەیەكی لەبارەی دۆخی كەركوك بڵاوکردەوە

  2023-09-02 19:26      736 جار بینراوە        کۆمێنت

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان لەپەرلەمانی عیراق بەیاننامەیەكی لەبارەی دۆخی كەركوك بڵاوکردەوە. 
دەقی بەیاننامەکە...
بەرێز سەرۆك كۆماری عێراق
بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
بەرێزسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرق
بەڕێزان پاش داخستنی رێگایی سەرەكی كەركوك-هەولێر لەلایەن ژمارەیەك خۆپیشاندەر دژ چۆڵكردنی بینایی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق لە كەركوك و تەسلیمكردنەوەی بە پارتی دیموكراتی كوردستان، كەركوك بە باردۆخێكی ناجێگر تێدەپەڕێت.
ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق وێڕای ئەوەی دژی داخستنی رێگایی سەرەكی كەركوك -هەولێرین كە بارگرانی زۆری بۆ هاوڵاتییان دروست کردوە، داواتان لێدەكەین رێکاری بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک.
لە هەمان کاتیشدا داوا لە هاوڵاتییانی شاری کەرکوک لە هەموو پێکهاتەکان دەکەین، دان بە خۆیاندا بگرن و رێگە مەدەن لەپێناو مەرامی سیاسی هەندێک لایەن سەقامگیری کەرکوک و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە شارەکە بکەوێتە مەترسییەوە. 
وەک فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر خەتین و هەموو جۆرە رێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر بۆ سزادانی هەر کەس و لایەنێک کە بیەوێت بە ئاڵۆزکردنی دۆخی کەرکوک لە ئاوی لێل ماسی بگرێت.
فراكسیۆنی یەكێتی نیشمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو