دیلان غەفور: بەتووندی ئیدانەی ڕووداوی تەقەکردنی ئەمڕۆی کەرکوک دەکەین

  2023-09-02 20:10      435 جار بینراوە        کۆمێنت

دیلان غەفور، نوێنەری کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی کەرکوک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: بەتووندی ئیدانەی دەکەین، پێویستە تەقەکەرەکان بدرێنە دادگاو لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر پێکبھێنرێت.
دەقی راگەیەندراوەکە...
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکەین لە ڕووداوی تەقەکردنی ئەمڕۆی کەرکوک و بەتووندی ئیدانەی دەکەین، پێویستە تەقەکەرەکان بدرێنە دادگاو لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر پێکبھێنرێت.
ھاوکات داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن و ئێمەش پاڵپشتیان دەبین، پێویستە بەپەلەو ڕاستەوخۆ بەڕێز سەرۆکوەزیرانی عێراق بێتەسەرخەت بۆ چارەسەری دۆخەکە.

دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەکێتی
نوێنەری کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو