راگەیەندراوێک لە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانەوە
2023-09-02 20:51     460 جار بینراوە      کۆمێنت
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە...
بەداخەوە جارێکی تر کەرکوک بەهۆی سیاسەتی جیاکارییەوە ئەبێتە گۆڕەپانی ململانێیەکی ناهاوسەنگ و ئاسایش و ئارامی شارەکە ئەشێوێنرێت، ئەم سیاسەتی هەژموون گەراییەی چەند لایەن و هێزێک بەناوی پێکهاتەی عەرەبی وە بە بیانووی جیاواز دژی کەرکوکییەکان پەیڕەوی ئەکەن دۆخی شارەکە زیاتر ئەشێوێنێ و ئەو متمانەو برایەتییە کەمەی کە هەشە لێکی هەڵ ئەوەشێنێت، گرژییەکانی ئێوارەی ئەمڕۆش جارێکی تر دەرئەنجامی بەکەم بینینی کوردو هەوڵی فەرزکردنی هەژموون و ئیرادەی لایەنێکە بەسەر لایەنێکی رەسەنی پێکهاتەی شارەکە، بەداخەوە سیاسەتی داگیرکردنی جادەو شەقامە گشتییەکان لە ناو جەرگەی گەڕەکە کوردییەکاندا درێژکردنەوەی هەمان سیاسەتی هەژموون گەراییەو هەر جارەی بەبیانوویەک ئەنجامی ئەدەن، ئێمە پێمان وایە هەموو هێزێکی نیشتمانی بە پێ دەستور مافی بارەگا و هەڵسوڕانی سیاسی هەیە ڕێگری لە کردنەوەی بارەگاکانیش دژی دەستورە، داوا ئەکەین هەرچی زووە پەلە بکرێت لە هێورکردنەوەی دۆخەکەو ئەو لایەنانەی دۆخی شارەکەیان چەندین ڕۆژە شێواندوە ڕوبەڕووی یاسا بکرێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە حکومەتی عێراق هاوسەنگی لە بەڕێوەبردنی ئەو شارەدا ڕەچاوبکات و هیچ پێکهاتەیەک فەرامۆش نەکرێت، لە کۆتایدا پێویستە دەسەڵاتی لۆکاڵی کەرکوک بە زووترین کات لیژنەیەک لە سەر بەناهەق شەهید کردنی کاکە هاوکار دروستبکات و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
بابەتی زیاتر