د.یوسف سەمەد گۆران: چارەنوسی ئەوانەی دژایەتی مافەکانی کورد دەکەن لەهی رژێمەکانی پێشووی عیراق باشتر نابێ

  2023-09-02 21:33      497 جار بینراوە        کۆمێنت

‎د.یوسف سەمەد گۆران لەپەیامێکدا کە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، رایگەیاندووە، گرنگە جەماوەری خۆڕاگری کەرکوک و سەرجەم حزبە کوردستانییەکان لە داکۆکیکردن لەمافی کوردانی کەرکوک یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن و نەهێڵن لە پێناو ئەجیندای جیاوازی سیاسی و هەرێمی ئاوەژوو  بکرێ و بەلاڕێداببرێت .
دەقی پەیامەکە...
هیچ لایەن و هێزێک ناتوانێ قورسایی و پێگەی کورد لە کەرکوک فەرامؤش و بێ ئەرزش بکا،چارەنوسی ئەوانەی  دژایەتی مافەکانی کورد دەکەن لەهی رژێمەکانی پێشووی عیراق باشتر نابێ. 
‎رۆڵی حکومەتی فیدڕاڵی  لە رێگەگرتن لە پەراوێزخستنی پێکهاتەی کورد لە کەرکوک سەرەکی و جەوهەرییە و پێویستە دەسبەجێ بە ئەرکی دەستوری خۆی هەڵبسێ . گرنگیشە جەماوەری خۆڕاگری کەرکوک و سەرجەم حزبە کوردستانییەکان لە داکۆکیکردن لەمافی کوردانی کەرکوک یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن و نەهێڵن لە پێناو ئەجیندای جیاوازی سیاسی و هەرێمی ئاوەژوو  بکرێ و بەلاڕێداببرێت .

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو