ئاسۆ مامەند: داواكارین هاووڵاتیانی كەركوك نەكەونە ناو مەرام و یاری سیاسی لایەنێك

  2023-09-02 21:56      371 جار بینراوە        کۆمێنت

ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لەچاوپێكەوتنیدا لەبارەی رووداو و ئاڵۆزییەكانی ئەمڕۆی شاری كەركوك رایدەگەیەنێت: ئیدانەی رووداوەكانی شاری كەركوك دەكەین و بەداخەوەین خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ شەهید و برینداری لێكەوتەوە.
راشیگەیاندووە: ئەگەر شەقامی كەركوك – هەولێر نەكرێتەوە هەڵوێستمان دەبێت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی عیراقمان ئاگاداركردۆتەوە نیگەرانی خەڵك و گرتنی شەقام و ئەوەی لە كەركوك روودەدات جێگەی قبوڵ نییە.
ئەوەشی خستەڕوو: كە خوێنی كوردێكی كەركوك سەدان بارەگا دەهێنێت و ئامادەیە لەبەر كوردێكی ئەو شارە شۆفڵ لە بیناكانی یەكێتی بدات، چونكە خوێنی گەنجێكی كورد زۆر گەورەترە لەوە.
 ئاسۆ مامەند ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەرپرسیارێتی دۆخەكە لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكانەو داوامانكردووە كێشەی بارەگایەك نەبێتە هۆی كێشە لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوك، داواكاریشین هاووڵاتییانی كەركوك نەكەونە ناو مەرام و یاری سیاسی لایەنێك.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو