سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی رەوشی کەرکوک بڵاوکردەوە
2023-09-02 22:00     1768 جار بینراوە      کۆمێنت
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، راگەیەندراوێکی لەبارەی رەوشی کەرکوک بڵاوکردەوە و داوای لە ھێزە سیاسییەکان کرد، رۆڵیان ھەبێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی کەرکوک.
محەمەد شیاع سودانی لە راگەیەندراوێکدا، ھێزە ئەمنییەکانی کەرکوکی راسپارد رۆڵیان ھەبێت لە دەستەبەرکردنی ئاسایش لە پارێزگاکە و ھەر کەسێک دەستگیر بکەن کە چەک ھەڵدەگرێت.
سودانی داواشی لە ھێزە ئەمنییەکان کرد، قەدەغەی ھاتوچۆ لە کەرکوک جێبەجێ بکەن و ئەو ناوچانە بپشکنن کە گرژییان تێدایە، ھەروەھا داوای لە ھەموو ھێزە سیاسییەکان کرد، رۆڵیان ھەبێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی کەرکوک.
بابەتی زیاتر