سەرۆک بافڵ و سودانی: رێ لەدروستبوونی دووبەرەکی و تێکدانی سەقامگیریی کەرکوک و خەڵکەکەی بگیرێت
2023-09-03 02:42     285 جار بینراوە      کۆمێنت
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە پێگەیشت.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دۆخی كەركوك گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە گرتنەبەری رێكاری خێرا و پێویست بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شارەكە كرایەوە. هاوڕاشبوون لێكۆڵینەوەی ورد لە هۆكاری دروستبوونی ئاڵۆزییەكان و شەهیدبوون و برینداربوونی چەند گەنجێكی كورد بكرێت.
سەرۆك بافڵ لە پەیوەندییەكەدا جەختی لە پاراستنی تەبایی و پێكەوەژیان لە كەركوك كردەوە و داوای لە سەرۆك وەزیرانی عیراق كرد، هەموو رێكارێكی پێویست بگرێتەبەر و رێگریی لە دروستبوونی دووبەرەكی و هەموو مەرامێكی لەوشێوەیە بكات كە سەقامگیریی كەركوك و ژیانی خەڵكەكەی بخاتە مەترسییەوە. هەروەها تاوانبارانی شەهیدكردن و برینداركردنی گەنجانی كورد بدرێنە دادگا.
بابەتی زیاتر