بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی کەرکوک دەکات
2023-09-03 12:46     385 جار بینراوە      کۆمێنت
بەڕێزان كەسوكاری شەهیدانی دەستی رەش و غەدر (كاك هاوكار، كاك سەمەد، كاك حوسێن و كاك هەڤاڵ)
شەهیدبوون و رژانی خوێنی رۆڵەكانتان لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانیان لەدڵەوە نیگەرانیكردم. دڵمان لەگەڵ ئێوەیە و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەتانم.
دڵنیاتان دەكەم تاوانبارانی ئەم رووداوە دەبێت بە سزای یاسایی خۆیان بگەن و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سازش لەسەر ماف و داواكارییەكانتان ناكات.
رۆحی شەهیدان شادبێت و خوای گەورە سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم و هەموو رێكارێكی پێویست بۆ چارەسەركردنی براكانمان لە كەركوك دەگرینەبەر.
برا و دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر