مەکتەبی سیاسی هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی چوار شەهیدەکە دەردەبڕێت

  2023-09-03 14:26      271 جار بینراوە        کۆمێنت

بۆ کۆچی دوایی کاک (هاوکارو سەمەدو حوسێن و هەڤاڵ)، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدەکان دەکات، ئەمە دەقەکەیەتی:
کەس وکاری سەربەرزی شەهیدانی دەستی ناهەقی (کاک هاوکار، کاک سەمەد، کاک حوسێن، کاک هەڤاڵ)
لە ناخی دڵمانەوە خەم و پەژارەمان بۆ ئێوەی دلسۆز و ئەمەکداری شاری کەرکوک دەردەبڕین کە جارێکی تر ناهەقان و داخ لە دڵان دەستی رەشیان چووە رشتنی خوێنی چوار گەنجی رۆڵەی ئێوە، لە کاتێکدا ئەم گەنجانە بە بێ چەک لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان  نارەزاییان دەربڕیبوو کەچی زۆر بەشێوەیەکی دڕندانەو دوژمنکارانەی پێکەوە ژیان بە گولە وەڵام درانەوە.
لەگەڵ هاوخەمیمان بۆ ئەم کۆستە، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لەڕێگەی یاساوە دەبێت تاوانبارانی شەهیدکردنی ئەم چوار گەنجەمان بە سزای خۆیان بگەن و لە خوێنی بە ناهەق رژاویان بێدەنگ و خۆش نابین.
 هیوای هەرچی زووە چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و هەموو ڕێو شوێنیکی چارەسەرکردنیان لە ئەستۆ دەگرین.  
لەیەزدانی مەزن داواکارین  سەبوری بە ئێوەی سەربەرز ببەخشێت و رۆحی پاکی  شەهیدەکانیش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انالله و انا الیە راجعون 
مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو