پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵەوە بۆ دەزگای میدیایی کەرکوک بەهۆی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەیانەوە

  2023-09-03 15:21      318 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرپەرشتیار، میدیاکاران و کارمەندانی دەزگای میدیایی کەرکوک دەکات. ئەمە دەقی پیرۆزباییەکەیە...
بەڕێزان سەرپەرشتیار، میدیاکاران و کارمەندانی دەزگای میدیایی کەرکوک
پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەتان لێدەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
دەزگای میدیایی کەرکوک دیارییەکی بەنرخی سەرۆک مام جەلال بوو بۆ کەرکوکییەکان، هەنگاوێکیتربوو بە ئاڕاستەی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان تاوەکو ببێتە سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی کەرکوک.
تایبەتمەندیی دۆخی کەرکوک وا دەخوازێت بە ئەوپەڕی وریایی و بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن، پیشەییانە کارە رۆژنامەوانییەکانتان ئەنجام بدەن و خزمەت بە هەموو چین و توێژە جیاوازەکانی شارەکە بکەن.
هیوادارم ساڵی نوێی کارکردنتان لە بەرەوپێشچوونی زیاتردا بتانبینم و ئێمەش پشتیوانتان دەبین.
دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو