سەرۆک بافڵ تیمێکی پارێزەران ده‌نێرێتە کەرکوک

  2023-09-03 18:43      619 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوەندی کاروباری یاسایی رادەسپێرێت بۆ داکۆکیکردن لە کەیسی شەهید و بریندار و زیانلێکەوتووانی رووداوە نەخوازراوەکەی دوێنێی کەرکوک، بۆ ئەمەش تیمێکی یاسایی خۆبەخش دەنێرێتە کەرکوک.
تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی راسپارد تیمێکی پارێزەر بۆ داکۆکیکردن لە مافی قوربانییانی ئەو دۆخە نەخوازراوەی کەرکوک لەرووی یاساییەوە بنێرێتە کەرکوک، وتیشی: ئەو دۆخە جێی قبوڵکردن نییە و یەکێتی داکۆکیکارێکی سەرسەختی کەرکوک و کەرکوکییەکان دەبێت و بەدواداچوون و رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بۆ مافی سەرجەم کەیسی شەهید و بریندارکراوانی رووداوە نەخوازراوەکانی کەرکوک و هەموو ئەوانەی زەرەرمەند بوون.
بەهۆی ئەو رووداوە نەخوازراوەی دوێنێ لە کەرکوک روویدا، چوار گەنجی شاری کەرکوک شەهد بوون و ژمارەیەک گەنجی دیکەش بریندار بوون، وەک یەکەم هەنگاوی کردەییش سەرۆکی یەکێتی بڕیاریدا تیمێکی پارێزەران بۆ داکۆکیکردن لە کەرکوکییەکان بنێرێتە ئەو شارە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو