دەرباز کۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند ستار عەلی دەردەبڕێت

  2023-09-04 11:35      308 جار بینراوە        کۆمێنت

بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەرو هونرمەند ستار عەلی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات، ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری تێکۆشەرو هونەرمەندی بە ئەزموون ستار عەلی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و هونەرمەندی دیارو ناسراوی کوردستان (ستار عەلی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
هونەرمەند ستار عەلی یەکێک بوو لە تێکۆشەرە دیارەکانی بادینان و خزمەتێکی بەرچاوی دەڤەرەکەی کرد، هاوکات هونەرمەندێکی خاوەن ئەزموون و بەتوانا بوو لەبوارەکەی خۆیدا، بەداخەوە بۆ ئەم کۆستەو لە دەستدانی.
پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو