مەکتەبی سیاسی یەکێتی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند ستار عەلی دەردەبڕێت

  2023-09-04 12:06      267 جار بینراوە        کۆمێنت

‌بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەرو هونرمەندی بەئەزمون ستار عەلی، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات، ئەمە دەقەکەیەتی...
بەرێزان کەسوکارو خانەوادەی كۆچكردوو هونەرمەندو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ (ستار عەلی)
بەداخێكی قوڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ  (ستارعەلی) جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دهۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانمان بیست.
کۆچکردوو وەک پێشمەرگەیەکی دێرین تەواوی ژیانی لەپێناوی تێکۆشان بۆ سەربەخۆیی و ئازادی كوردستان بەخشی و لەبواری هونەریشداو شێوەكارێكی بەتواناو خاوەنی چەندین بەرهەم بووە، بەكۆچی دوایی هەمووانی نیگەران كرد.
بۆ ئەم خەمە، پرسەو ماتەمینی ئاراستەی ئێوەو هاورێیان و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و خۆمان بەهاوبەشی پەژارەتان دەزانین. داواكارین لەیەزدانی مەزن سەبوری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
4ی ئەیلولی 2023

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو