پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ کۆچی دوایی ئەمیر سابیر حەوێز
2023-09-05 20:52     757 جار بینراوە      کۆمێنت
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین ئەمیر سابیر حەوێز پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات.
دەقی پرسەنامەکە...
کەس وکارو خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین ئەمیر سابیر حەوێز
هەڤاڵ ڕێبوار سابیر ئەندامی سکرتاریەتی کاروباری مەکتەبی سیاسی
بۆ کۆچی دوایی کاک ئەمیر سابیر ناسراوبە(مەلائەمیر)کەسایەتی دیار و پێشمەرگەی دێرین، دڵگران و خەمبار بووین، بۆ ئەم کۆستە لەناخی دڵمانەوە هاوبەشی خەم و پەژارەتانین و لەیەزدانی مەزن داواکارین سەبوری بە هەموو لایەکتان ببەخشێت و کۆچکردوش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات .
اناللە واناالیە راجعون
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر