ئاسۆ مامەند: یەکێتیی کەرکوکیەکان بە تەنها بەجێ ناهێڵێت
2023-09-05 22:02     378 جار بینراوە      کۆمێنت
کارگێڕێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەخت دەکاتەوە و دەڵێت" یەکێتی کەرکوکییەکان بەتەنها بەجێ ناهێڵێت"
ئاسۆ مامەند، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لە دیدارێكی تایبەتی گەلی كوردستاندا كەسبەینێ بڵاو دەكرێتەوە رایگەیاند "ئەم دۆخەی ئێستا لە كەركوك هەیە خزمەت بە كورد و شارەكە ناكات، تەئكیدیشیكردەوە لەوەی یەكێتی كەركوكییەكان بە تەنها جێناهێڵێت و تەواوی لایەنە كوردستانییەكان لە كەركوك یەك هەڵوێستن"
ئاسۆ مامەند ئاشكراشیكرد، لە یەكەم شەوی رووداوەكانی كەركوك سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی 5 جار پەیوەندی پێوەكردووین هەوڵیداوە سەردانی شارەكە بكات، بەڵام دڵنیاییمان پێدا كەكێشەكان چارەسەر دەكەین.
ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك تەئكیدی لەوەشكردەوە، بۆ یەكێتی دڵۆپێك خوێنی گەنجانی كەركوك لەهەموو پۆستی شارەكە گرنگترە،
وتیشی "داواكارییەكانی كورد لە بەغدا جێبەجێ دەكرێن نەك لە شۆڕیجە و رەحیماوا.
سەبارەت بە سیاسەتی یەكێتی لە كەركوك، ئاسۆ مامەند رایگەیاند: یەكێتی سیاسەتێكی راست و درووست بۆ خزمەتی كەركوكییەكان پەیڕەو دەكات، هەروەها داوای لە پارتی و لایەنەكانی تریش كرد، كە پێكەوە كار بۆ چارەسەری كێشەكانی كەركوك بكەن"
ئەوەشی خستەڕوو، نامانەوێت موزایەدە بە خوێنی گەنجانی كەركوكەوە بكرێت.
سبەینێ لە دیدارێكی تایبەتی گەلی كوردستاندا ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك چەندین زانیاری نهێنی و گرنگ لەبارەی دۆخی كەركوك ئاشكرا دەكات.
بابەتی زیاتر