سەرۆکی یەکێتی هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا جەمال بابان دەردەبڕێت
2023-09-08 13:59     456 جار بینراوە      کۆمێنت
پرسەنامە
بۆ کۆچی دوایی نووسەر و روناکبیر مامۆستا جەمال بابان، هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کردووە، ئەمە دەقکەیەتی:
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری نووسەر و روناکبیر مامۆستا جەمال بابان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا جەمال بابانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
مامۆستا جەمال بابان كەسایەتییەكی ناسراو و ناوێكی درەوشاوەی فەرهەنگ و مێژووی نەتەوەكەمان بوو، لە چەندین بواری جیاوازدا خزمەتی بەرچاوی پێشكەشكرد و یاد و یادەوەرییەكانی بۆ هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە
لەخوای گەورە داواكارم مامۆستای كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر