تەلار لەتیف: ناسنامە بۆ ئەندامانی جێگیری پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی دەکرێت
2023-09-10 20:01     113 جار بینراوە      کۆمێنت
تەلار لەتیف: ناسنامە بۆ ئەندامانی جێگیری پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی دەکرێت
ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 27ی 9ی ئەمساڵ بەردەوامە کە لە شاری سلێمانی دەبێت و هەفتەی داهاتووش رێنمایی بۆ کۆنفرانسی مەکتەب و ئۆرگانەکان بڵاودەکرێتەوە.
ناسنامە بۆ ئەندامەکانی کۆنگرە دروست دەکرێت
تەلار لەتیف وتەبێژی تایبەت بە کاروبارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیاکانی یەکێتی ڕاگەیاند : "ئامادەکاری بۆ بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەردەوامە و فۆڕم بۆ دروستکردنی ناسنامەی کۆنگرە بۆ ئەو ئەندامانە دروست دەکرێت کە جێگیرن، وەک ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی بەرژەوەندی باڵا و پێشمەرگە دێرینەکانی ساڵی 1976".
"لە هەفتەی داهاتوودا رێنماییەکان بۆ کۆنفرانسی مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکانی یەکێتی بەپێی رێنمایی و میکانیزمی کارپێکراوی پەیڕە و بڵاودەکرێتەوە"، تەلار لەتیف وادەڵێت.
گۆڕانکاری لە پێکهاتەی یەکێتی دا دەکرێت
وتەبێژی تایبەت بە کاروبارەکانی کۆنگرە دەڵێت: "لە کۆنگرەی ئەمجارەدا پەیڕەو و پرۆگرامی یەکێتی هەموار دەکرێتەوە و جیاواز لە کۆنگرەی پێشوو، بە دەنگی ئەندامانی کۆنگرە پەسەند دەکرێت و گۆڕانکاریش لە پێکهاتەی یەکێتی دا دەکرێت".
تەلار لەتیف تەئکیدیکردەوە: "یەکێتی هەمیشە کاری لەسەر نوێبوونەوە و بەهێزترکردنی حزب کردووەتەوە و بۆ ئەوەش پشتی بە توانای گەنجان و ژنان بەستووە و لەم کۆنگرەیەشدا بە هەمان شێوە گەنجان و ژنان بەشداری کارایان دەبێت لە کۆنگرە و ئۆرگانەکاندا".
وتیشی: "یەکێتی بە یەک هێزی و یەک دەنگی کاردەکات بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان کە هاوتەریبی خواستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت و روونیشیکردەوە کە کۆنگرە لە شاری سلێمانی دەبێت".
وتەبێژەکەی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا: "بۆ کۆنگرە 600 ئەندام بەشدار دەبن .
بابەتی زیاتر