سی ودووەمین سالرۆژی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان پیرۆز بێت
2023-09-11 00:11     66 جار بینراوە      کۆمێنت
بەرێز بەرێوەبەری گشتی و راگەیاندکاران و کارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان
سی ودووەمین سالرۆژی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان لە ئێوە و گشت بینەرانی پیرۆز بێت .
کەناڵی گەلی کوردستان لەو رۆژەوەی دامەزراوە هەرچەندە کەناڵێکی سەر بە مەکتەبی راگەیاندن بوە بەڵام توانیویەتی پشت بەستوو بە زانیاری راست ودروست لە رێی هەواڵ و بەرنامەو بابەتەکانیەوەببێتە پردی گەیاندنی دەنگ و رەنگی کۆمەڵانی خەڵک و تاکو ئیمڕۆ ئەو خەسڵەتەی پاراستوە .
هەنگاوەکانی ماوەی رابوردوتان بۆ برەودان بەبوارەکانی تەکنیک ،هونەری ،بڕگە وبەرنامەکانتان ،جێگەی دەست خۆشیە و هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین کەلە ئاست داخوازییەکانی بینەرانی گەلی کوردستاندابن وبەئەزمون و بەرهەم و کارەکانتاندا جێبەجێکردنی ئەرکی زیاتری میدیایی لە ئێوە چاوەڕوان دەکرێت .
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر