رەفعەت عبدوڵا بەبۆنەی 32 هەمین سالیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

  2023-09-11 18:40      299 جار بینراوە        کۆمێنت

رەفعەت عەبدوڵا لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بۆنەی 32 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و ستافی كەناڵەكە كرد و رایگەیاندووە: ئەم كەناڵە بۆ هەموان جێگای ئومێدێكی زۆر و مێژوویەكی گەورەشی لە راگەیاندنی كوردی بۆ خۆی تۆماركردوە، لە ڕابردوودا بە ڕاستگۆیی زۆرەوە سایسەت و دیدی یەكێتی بۆ ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان ڕوونكردۆتەوە.
دەقی پەیامەكەی رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش:
بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی تەلەفزێۆنی گەلی كوردستان

بە بۆنەی یادی دامەزراندنی تەلەفزێۆنی گەلی كوردستان وەك یەكەمین كەناڵی كوردی پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە ئەكەم، ئەم كەناڵە بۆ هەموان جێگای ئومێدێكی زۆر و مێژوویەكی گەورەشی لە راگەیاندنی كوردی بۆ خۆی تۆماركردوە، لە ڕابردوودا بە ڕاستگۆیی زۆرەوە سایسەت و دیدی یەكێتی بۆ ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان ڕوونكردۆتەوە، لە ناو ڕاگەیاندنی كوردیشدا هاوسەنگ و پیشەییانە شیكار و لێكدانەوەی بۆ ڕووداوەكان هەبووە، بۆیە هەمیشە بینەران بۆی گەڕاونەتەوە، جارێكی تر بە بۆنەی یادی دامەزراندنتانەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێ ئەكەم و هیوادارم ساڵی نوێی كاركردنتان پڕۆژە و بەرنامەی نوێی لەگەڵ بێت و خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك بكەن.

رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو