تەلار لەتیف : ھەفتەی داھاتوو کۆنفرانسەکان دەستپێدەکات
2023-09-13 15:55     172 جار بینراوە      کۆمێنت
تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان :
- ھەفتەی داھاتوو کۆنفرانسەکان دەستپێدەکات لەسەرجەم مەکتەب و مەڵبەندەکانی یەکێتیی بۆ دیاری کردنی ئەندامانی کۆنگرەی پێنج .
- ھەڵبژاردنەکان لەیەک رۆژدا دەکرێت لەسەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
- رۆژی ٢٧ -٩-٢٠٢٣ لەژێر دروشمی نوێگەری لەکاردا و کۆدەنگی لەبریاردا دەست دەکەین بەپێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان .
- ھەر لەئێستاوە پیرۆزبایی لەسەرجەم یەکێتییەکان دەکەین کە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو دەبێت .
- ئامانجی کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی لەدروشمەکەیەوە دیارە کە نوێگەری لەکار و کۆدەنگی لەبریارە.
- بەیەک دەنگ و یەک بریار کاردەکەین
- نوێگەری لەکاری داھاتومانە
- کارکردن دەبیت بەیەک دەنگ و رەنگ بۆ ھەموو پرسەکانی داھاتوی یەکێتیی .
-ئەمرۆ رێنمایەکانی ئەنجامدانی کۆنفرانس بۆ سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتیی دەنێرین
- بریاری ئەنجامدانی کۆنگرە لەشاری کەرکوک درا ، لەشاری سلێمانیش کۆنگرەکە بەرێوەدەچێت.
- دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتیی و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ بەرێوەبردنی کۆنفرانسەکە لەھەموو ئۆرگانەکانی یەکێتیی.
بابەتی زیاتر