لیستەکانی یەکێتی و هاوپەیمانەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق ژمارەیان پێدرا
2023-09-16 19:03     1533 جار بینراوە      کۆمێنت
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیالە وەک لیستێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەکات و لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین و کەرکوک هاوپەیمانێتی ئەنجامداوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق تیروپشک بۆ راکێشانی ژمارەی حزب و هاوپەیمانی و کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق ئەنجامداو یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان کە بە ناونیشانی هاوپهیمانێتی کەرکوک هێز و ئیرادهمانه، (تحالف كركوك قوتنا وارادتنا) بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن، لەلایەن کۆمسیۆنەوە ژمارە 142 یان پێدرا، هاوکات لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای دیالە ژمارە 120ی پێدرا و لە پارێزگای نەینەواش بە ژمارە 134 لەچوارچێوەی هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا پێدرا، کە هاوپەیمانییەتیەکە لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی ئەلرفعە_دایە، هەروەها بەپێی تیروپشکی کۆمسیۆن لە پارێزگای سەڵاحەدین یەکێتی لە هاوپەیمانێتی جەماوەری نیشتمانی (الجماهیر الوطنیة) بەشدارە و ژمارە 226 ی پێدرا.
هاوپەیمانیەتیەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان کەلە کەرکوکە 30 کاندید لەخۆ دەگرێت.
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: "بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق 134 لیست بەشداری دەکەن و کەلەنێوانیاندا 39 هاوپەیمانی 29 حزب و 66 کاندیدی سەربەخۆهەن".
بڕیاره رۆژی 18ی 12ی2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق ئەنجامبدرێت و کەرکوک و نەینەواو دیالە و سەڵاحەدین کە پارێزگا جێناکۆکەکانن، هەڵبژاردنیان تێدا ئەنجام دەدرێت.
رۆژی 5-8-2023 لهپێناو پهرت نهبوونی دهنگی كورد له كهركوك و ناوچه جێناكۆكهكان، یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان، وهك لایهنه كوردستانییهكان، هاوپهیمانێتییان بۆ بهشداری له ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكانی عیراق له كهركوك پێكهێنا.
بابەتی زیاتر