محەمەدی حاجی مەحمود: دوژمنانی گەلەكەمان هەركات دەرفەتیان هەبێت كەمتەرخەمیی ناكەن لەكاولكردنی كوردستان

  2023-09-18 22:46      376 جار بینراوە        کۆمێنت

محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئیدانەی سەر هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی عەربەت دەكات.
محەمەدی حاجی مەحمود رایدەگەیەنێت: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاستی ئەو كاولكارییەی بەگەل و خاكەكەمان دەكرێت كەڕو كوێرو لاڵن و دەشڵێت: ئیدانەی پەلاماری سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت دەكەین كەئەمڕۆ 18ی ئەیلولی 2023 جارێكی تر ناحەزانی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان بەفڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشێكی ناڕەوایان كردە سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت و لەئاكامدا ژمارەیەك شەهیدو برینداری لێكەوتەوە.
راشیگەیاند: ئەم هێرشەو كۆی پەلامارە ناڕەواكانی سەر هەرێمی كوردستان پێمان دەڵێن دوژمنانی گەلەكەمان سەرخان و ژێرخانی ئابووری، هاووڵاتی سڤیل، سیاسەتمەدار، جووتیار، پێشمەرگەو رەزو باخەكانی كوردستان بەدوژمنی خۆیان دەزانن و هەركات دەرفەتیان هەبێت كەمتەرخەمیی ناكەن لەكاولكردنی، بەداخەوە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاست ئەو كاولكارییەی بەگەل و خاكەكەمان دەكرێت كەڕو كوێرو لاڵن و داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەكەین سنوورێك بۆ ئەو هێرش و پەلامارانە دابنێن.
رۆحی شەهیدان شادبێت و ئومێدی چاكبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەكان دەخوازین.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو