دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: هەمووان پێکەوە دەستێکی پۆڵایین دەبین بۆ لەگۆڕنانی مەرامی دوژمنان

  2023-09-18 23:04      399 جار بینراوە        کۆمێنت

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٩/١٨ پێشێلکردنێکی دیکەی سەروەری خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە هۆی شەهیدبوونی سێ هەڤاڵمان لە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان، لەکاتێکدا هێزەکانی دژەتیرۆر سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنان بوون بۆ زیاتر بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان.
 
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئیدانەی ئەم کردەوەیەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکات و ڕایدەگەیەنێت، تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان هیچ پاساوێکی نیە، دوپاتیشدەکەینەوە هەمووان پێکەوە دەستێکی پۆڵاین دەبین بۆ لەگۆڕنانی مەرامی دوژمنان و هەموو ئەوانەی چاویان بە ئارامی کوردستان هەڵنایەت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکات و هیوای تەندروستیەکی باشتر بۆ برینداران دەخوازێت.
 
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو