حزبی شیوعی کوردستان: دەستی غەدر لەهەر لایەکەوە بێت سەرکۆنەی دەکەین

  2023-09-18 23:35      263 جار بینراوە        کۆمێنت

دەستی غەدر لەهەر لایەکەوە بێت سەرکۆنەی دەکەین.
------------------------------

 یەکەم/ ئێوارەی ئەمڕۆ ١٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٣،  فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت  هێزەکانی دژەتیرۆری لێبوە، لەلایەن نەیارانی گەلەکەمانەوە کەوتە بەر بۆردومانی هەوایی. 
  لەئەنجامی ئەم کردەوە دوژمنکارانەیەدا، ژمارەیەک پێشمەرگە شەهیدو بریندار بوون و زیانی مادی بەر بینای فڕۆکەخانەکە کەوتوە.
  ئێمە لەحزبی شیوعی کوردستان وێرای سەرکۆنەکردنی ئەم دەستدرێژییە بۆ سەرخاکی نیشتمانەکەمان و شەهیدو بریندارکردنی رۆڵەکانی،  هاوخەمی بۆ کەسوکارو هەڤاڵانی شەهیدەکان و هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین. و داواکارین هەرچی زووە سەرچاوەی ئەم تاوانە ئاشکرابکرێت و هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم بێدەنگ نەبن لە هەوڵی راگرتنی ئەم کارە دوژمنکارانانە کە پێشێلکارییەکی زەقی سەروەری نیشتمانییە.
  دووەم/ لەلایەکی ترەوە هەر ئەمرۆ لە هەولێر دەستی غەدر ، گەیشتە گیانی تێکۆشەرێکی کۆنگرەی نەتەوەیی، بەناوی (  دەنیز هێڤی  ) ،بەرپرسی نوسینگەی هەرێم ولەکارێکی تیرۆریستیدا شەهیدکرا.
ئێمە لەحزبی شیوعی کوردستان، سەرکۆنەی ئەم کردەوە تیرۆریستیە دەکەین، وهاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری و هەڤاڵەکانی لە ( ک.ن.ک) ڕادەگەیەنین، داواکارین دەزگائەمنییەکان پەلە بکەن لە دۆزینەوەی تاوانبارو بەسزا گەیاندنی و ئاشکراکردنی دەستی پشت ئەمجۆرە تاوانانە.

           ووتەبێژی
 حزبی شیوعی کوردستان
    ١٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٣

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو