وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق: عیراق بەمافی خۆی دەزانێت سنورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دابنێت
2023-09-19 12:45     238 جار بینراوە      کۆمێنت
لە بەیاننامەیەکدا، لیوای هێزی تایبەت یەحیا رەسوڵ عەبدوڵا، وتەبێژی فەرماندەی کشتی هێزە چەکدارەکان، سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی عەربەت دەکات و جەخت دەکاتەوە کە عیراق بەمافی خۆی دەزانێت سنورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دابنێت.
ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە:
رۆژی دووشەممە 18ی ئەیلول و لە کاتژمێر 17:00، درۆنێک لە سنوورەکانی تورکیاوە هاتە کایەی ئاسمانی عیراقەوە و فڕۆکەخانەی عەربەتی لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کرد، لەئاکامدا سێ کەس لە پاڵەوانانی دەزگای دژەتیرۆر شەهیدبوون وسیانی تریش برینداربوون.
ئەم کارە دوژمنکارانەیە پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایشی عیراق و سەلامەتی خاکەکەیەتی، هەروەک هەڕەشەیەکیشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەو جیهانە و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و پێشێلکردنی پرەنسیپ و بنەماکانی میساقی نەتەوەیەکگرتووەکانیشە.
ئەو دەستدرێژییە بەردەوامانە ناکۆکن لەگەڵ بنەمای پەیوەندییەکانی دراوسێیەتی باشی نێوان وڵاتان و هەڕەشەیەکیشن بۆ سەر هەوڵەکانی عێراق لە بواری بنیاتنانی پەیوەندییەکی سیاسی و ئابووری باش و هاوسەنگ لەگەڵ دراوسێکانیدا.
عیراق بەمافی خۆی دەزانێت سنورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دابنێت.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدەکانمان، شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکان دەخوازین).
لیوای هێزی تایبەت
یەحیا رەسوڵ عەبدوڵا
وتەبێژی فەرماندەی کشتی هێزە چەکدارەکان
18ی ئەیلولی 2023
بابەتی زیاتر