سەرۆکی یەکێتی بەشداریکرد لە پرسەی شەهیدانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر
2023-09-19 17:17     333 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمەنێک لە پرسەکە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی لە پرسەی شەهیدانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر كرد.
لەمیانی بەشداریکردن لە پرسەکەدا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەنزیکەوە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی گەیاندە بنەماڵە سەربەرزەکانیان و رایگەیاند، شەهیدانی دژەتیرۆر شەهیدی ئارامی و سەقامگیریی كوردستانن، بەئەوپەڕی رێزەوە لە قوربانیدانیان دەڕوانین و هاوبەشی ئەم ماتەمەین.
بابەتی زیاتر