سەنگاوی: هیچ كاتێك وەك ئێستا سەنگەرەكان ئارام نەبوون

  2017-09-25 16:31      777 جار بینراوە        کۆمێنت

فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، هیچ رۆژێك وه‌ك ئه‌مڕۆ 25-9-2017  سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سنوری گه‌رمه‌سێر ئارام نه‌بوون.
مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: دۆخی ته‌واوی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سنوری جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په‌ و ته‌واوی ناوچه‌كانی تری گه‌رمه‌سێر ئارامن.
وتیشی: هیچ رۆژێك وه‌ك ئه‌مڕۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئارام نه‌بوون و ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوویه‌، به‌ری ره‌نجی خه‌بات و تێكۆشان و ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی له‌پێناو كوردستان داومانه‌ وه‌رده‌گرین.

 سه‌نگاوی جه‌ختیكرده‌وه‌: به‌شداری خه‌ڵك له‌ریفراندۆم سه‌لماندی كه‌ ئه‌م گه‌له‌ چه‌ند تینووی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو