هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئێزیدییان دەستپێدەكاتەوە

  2019-04-12 12:02      730 جار بینراوە        کۆمێنت
هەرێم و بەغدا هاوكاریی یەك دەكەن بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان

ئەمڕۆ هەینی، 12ی نیسان، قۆناغی دووەمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شەنگال لەلایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان و دامەزراوەی شەهیدانی عیراق دەستپێدەكات.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند پێشتر وەك قۆناغی یەكەمی پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان، گۆڕێكی بەكۆمەڵی ئێزیدییان لەلایەن تیمێكی هاوبەشی هەرێم و بەغدا بەئامادەبوونی نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان، لە گوندی كۆجۆ هەڵدرایەوەو كاری لەسەر كرا، بڕیاریشە ئەمڕۆو سبەی (هەینی و شەممە) قۆناغی دووەمی هەڵدانەوەی گۆڕەكان دەستپێبكات كە ئەمجارەش هەر لەسنووری گوندی كۆجۆ دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو