یه‌كێتی پیرۆزبایی 1ی ئایار له كریكارانی كوردستان‌و عیراق‌و جیهان ده‌كات
2019-04-30 20:55     737 جار بینراوە      کۆمێنت
یه‌كێتی پیرۆزبایی له كریكارانی كوردستان ده‌كات
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ڕۆژی (یه‌كی ئایار) جه‌ژنی كرێكارانی جیهان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له كرێكارانی‌و ڕه‌نجده‌رانی بیروبازووی كوردستان‌و عێراق‌و جیهان ده‌كه‌ین.
له‌م ڕۆژه‌داو له یه‌كی ئایاری ساڵی (1886) نزیكه‌ی (400) هه‌زار كرێكار له ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان، كه گرنگترینیان دیاری كردنی كاتی كاركردن بوو بۆ (8) سه‌عات، مانگرتنی به‌رفراوانیان راگه‌یاند. دواتر به‌هۆی گرژییه‌كانه‌وه ژماره‌یه‌ك كرێكار و پۆلیس بوونه قوربانی. ئیتر ئه‌و رۆژه‌بوو به جه‌ژنی كرێكارانی جیهان و ساڵانه له وڵاته جیاجیاكانی جیهاندا وه‌ك وێستگه‌ی جۆشدانه‌وه‌ی خه‌باتی كرێكاران بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانیان و یاسایه‌كی كاری گونجاو و باشكردنی گوزه‌رانیان.
كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی بیروبازوو له كوردستاندا وه‌ك توێژێكی كاریگه‌ر، سه‌رباری تێكۆشان بۆ به‌دیهێنانی مافه چینایه‌تیه‌كانیان، له قۆناغه جیاجیاكانی كوردایه‌تی دا و به‌تایبه‌تی له شۆڕشی نوێ دا، له پێشه‌نگی خه‌باتكاران و شۆڕشگێڕانی گه‌له‌كه‌یان بوون و درێغیان نه‌كردووه له قوربانیدان. له‌خه‌باتی مه‌ده‌نی و سه‌ندیكایی دا له‌پاش راپه‌رینیش بێ‌وچان تێكۆشاون بۆ ژیانێكی شایسته، ئه‌م خه‌باته‌ش شێوازی تێكۆشانی مه‌ده‌نیانه و یاسایی و په‌رله‌مانیشی گرتۆته‌وه به‌ئامانجی ده‌ركردنی یاسای كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران له‌كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا و هێنانه‌دی مافی دیموكراسیه‌كانیان و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و پاراستنی ژیانی كرێكاران.
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له‌كاتێكدا، جه‌ژنی كرێكارانی جیهان پیرۆز ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا، وه‌كو حزبێكی سۆسیال- دیموكرات، له‌راپه‌راندنی ئه‌ركه چینایه‌تییه‌كاندا، كه له سیاسه‌تی له میژینه‌یه‌دا چه‌سپاوه‌و خه‌باتی بۆ كردووه، سوورین له‌سه‌ر داكۆكیكردن له‌مافه پیشه‌یی و چینایه‌تی و دیموكراسییه‌كانی كرێكاران و جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی یاسای كاری هاوچه‌رخی كرێكاران، له‌عێراق و كوردستاندا، به‌ره به‌ره چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی كه‌م ده‌كاته‌وه و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیش دابین ده‌كات.
ئومێده‌وارین له‌م خوڵه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان‌و له كابینه‌ی نوێ حكومه‌تی هه‌رێمدا، هه‌نگاوی به‌رجه‌سته بنرێ به ئاراسته‌ی باشكردنی ژیانی كرێكارانی كوردستان‌و چه‌سپاندنی مافه‌كانیان، له‌مڕووه‌شه‌وه یه‌كێتی بێدرێغ تێده‌كۆشێت‌و وه‌ك هه‌میشه پشتیوانی مافه‌كانی كرێكاران‌و ڕه‌نجده‌رانی بیروبازوو ده‌بێت.
جارێكی تر جه‌ژنی (یه‌كی ئایار) له‌هه‌موو كرێكاران‌و ڕه‌نجده‌رانی بیروبازووی كوردستان پیرۆزبێت.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
30/4/2019
بابەتی زیاتر