نزیكەی سێ هەزارو پێنج سەد هاووڵاتی ئێزدی لەدەست داعش رزگاركراون

  2019-05-03 12:24      1490 جار بینراوە        کۆمێنت
هێشتا نزیكەی 3000 ئێزدی لەژێر دەستی داعشدا ماون

نوسینگه‌ی رزگاركردنی ئێزدییه‌كان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد ژماره‌ی ئه‌و ئێزیدییانه‌ی تائێستا له‌ده‌ستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) رزگاركراون، گەیشتۆتە سێ هه‌زارو 451 كه‌س.
 لەڕاگەیاندراوەكەدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست puknow كەوتووە، ئاماژە بەوەداروە كە له‌كۆی 6 هه‌زارو 417 ئێزدی كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ رفێنراون و دەستبەسەركراون، تائێستا 3 هه‌زار و 451 كەسیان رزگاركراون له‌ كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زارو 178یان له‌ ره‌گه‌زی مێن و  337 یشیان له‌ ره‌گه‌زی نێرو هه‌زارو 10 كه‌سیشیان منداڵی كچ و 926 یان منداڵی كوڕن.
نووسینگەی رزگاركردنی ئێزیدییان راشیگەیاند كەژماره‌ی ئه‌و ئێزیدییانه‌ش كه‌ تا ئێستا له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماون و رزگارنه‌كراون، 2 هه‌زارو 966 كه‌سه ‌كه‌ هه‌زارو 360یان له‌ ره‌گه‌زی مێ و هه‌زارو 606 شیان له‌ ره‌گه‌زی نێرن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو