ریاڵ مەدرید 3 یاریزانی كڕی و هەفتەی داهاتوو پێشكەشی راگەیاندنەكانیان دەكات

  2019-05-29 17:04      505 جار بینراوە        کۆمێنت

لەگەڵ دەستپێکی میرکاتۆی ئەم هاوینەدا، بڕیارە یانەی ریال مەدرید سەرەتای مانگی داهاتوو سێ یاریزانی نوێ پێشکەش بەمیدیا جیهانییەکان بکات.
رۆژنامەی ASی مەدریدی ئاشكرایكردووە، چاوەڕێ دەکرێت یانەی ریال مەدرید رۆژی دووشممەی داهاتوو لەبارەگای یانەکە هەر سێ یاریزان (ئیدین هازارد) ئەستێرەی چێلسی لەندەنی و لۆکا یۆڤیتچ هێرشبەری (فڕانکفۆرت)ی ئەڵمانی و (بنیامین میندی) بەرگریکاری یانەی لیۆن پێشکەش بەمیدیاکان بكات و وەک دەستپێکی گرێبەستەکانی ئەم وەرزەی ریال مەدرید بەمیدیاکان ئاشنا دەکرێن.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ریال مەدرید جگە لەو سێ گرێبەستە چاوەڕێ دەکرێ چەندین گرێبەستی دیکەش لەم هاوینەدا ئەنجامبدات.
پێرێزی سەرۆکی یانە مەدریدییەكە بەڵێنی داوە نزیکەی500 ملیۆن یۆرۆ بۆ گرێبەستە نوێكان بۆ زیزۆ دابینبکات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو