هواوى ئەو زیانانە ئاشکرادەکات کە بەر کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەون

  2019-05-29 20:35      410 جار بینراوە        کۆمێنت
وەزارەتى بازرگانى ئەمریکا، کۆمپانیاى هواوى چینى خستە لیستى رەشەوە

سۆن لۆپین، گەورە بەرپرسى یاسایى کۆمپانیاى "هواوى"ى چین، رایگەیاند دانانى کۆمپانیاکەیان لەلیستى رەشى ئەمریکادا  لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکاوە، زیانێکى زۆر بەزیاتر لە 120 کۆمپانیاى ئەمریکى دەگەیەنێت.
لۆپین، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ چوارشەممە 29ى ئایار، رایگەیاند دانانى کتوپڕى کۆمپانیاى هواوى لەلیستى رەشدا لەلایەن ئەمریکاوە زیانێکى گەورە دەگەیەنێت بەو کۆمپانیایانەى بەرهەمەکانى هواوى بەکاردەهێنن لە 170 وڵاتدا، هاوکات زیانى گەورە بە 1200 کۆمپانیاى ئەمریکى دەگەیەنێت، کاریگەریى بۆسەر دەیان هەزار کرێکارو کارمەندى ئەمریکیش دەبێت.
ئەو بەرپرسە چینییە، بەوردى قەبارەى زیانەکانى روون نەکردەوە، بەڵام بەگوێرەى راپۆرتێکى دامەزراوەى " تەکنۆلۆژیاو داهێنان"ى ئەمریکى، ئەو هەنگاوەى سەرۆک ترەمپ چارەنووسى 74000 کرێکار و کارمەندى ئەمریکى دەخاتە مەترسییەوە، هەروەها زیانى 56 ملیار دۆلار لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەدات.
لەم مانگەدا، وەزارەتى بازرگانى ئەمریکا، لەسەر راسپاردەى دۆناڵد ترەمپ، کۆمپانیاى هواوى چینى خستە لیستى رەشەوە، ئەوەش لەچوارچێوەى جەنگى بازرگانى نێوان ئەمریکا و چین.

سەرچاوە: سایتى روسیا الیوم
وەرگێڕان و داڕشتنەوەى: رێباز زەنگەنە

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو