ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌سارۆكه‌یه‌ك خۆی به‌زه‌ویدا بكێشێت
2019-06-07 18:42     1063 جار بینراوە      کۆمێنت
تیره‌ی هه‌سارۆكه‌كه 164 پێ ده‌بێت
زانایان پێشبینی ده‌كه ن هه‌سارۆكه‌یه‌كی گه‌وره، له‌مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا خۆی به‌زه‌ویدا بكێشێت، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه پێگه‌ی رۆژنامه‌ی " سه‌ن"ی بریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
هه‌سارۆكه‌كه ناوی " كیو فی 20006 89"یه ز له‌ئێستادا به‌خێرایی 27400 میل له‌كاتژمێرێكدا له‌بۆشایی ئاسمان ده‌سوڕێته‌وه.
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌وروپی، ههسارۆكهكهی به‌چواره‌م گه‌وره‌ترین ئه‌و ته‌نانه هه‌ژماركردووه كه له‌ئاسماندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌داهاتوودا خۆی به‌زه‌ویدا بكێشێت.
ئه‌گه‌ربێتوو هه‌سارۆكه‌كه خۆی به‌زه‌ویدا بكێشێت، ئه‌وا له رۆژی 9ی مانگی ئه‌یلول(9)ی داهاتووی ئه‌مساڵدا دهبێتو نیوه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه ده‌بێت كه له‌ساڵی 2013دا له‌ئاسمانی روسیا ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه 1500 كه‌س برینداربوون.
به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی زانایان، هه‌سارۆكه‌كه ده‌وروبه‌ری 4.2 ملیۆن میل له‌زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه.
تیره‌ی هه‌سارۆكه‌كه 164 پێ دهبێتو كه‌مێك له هه‌سارۆكه‌ی "تۆنگۆسكا" گه‌وره‌تره كه له‌ساڵی 1908 خۆی به‌زه‌ویدا كێشا و شوێنه‌وارێكی له‌سه‌ر زه‌وی جێهێشت كه هێنده‌ی رووبه‌ری شاری له‌نده‌ن بوو.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت
وهرگێڕانو داڕشتنه‌وه‌ی: رێباز زه‌نگه‌نه
بابەتی زیاتر