داستانی سه‌ری ره‌ش 28/1/1988
دڕدانێكی تری چراكانی كوردایه‌تی بەشه‌وه‌زه‌نگی زه‌برو زه‌نگ،ئه‌و شه‌وه چۆن به‌فر گڕی گرت؟
2018-01-27 22:36     2714 جار بینراوە      کۆمێنت
ستار ئه‌مین
خه‌بات تێكۆشانی چه‌كداری لەڕۆژه سه‌خته‌كانی شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مێژووێكی گه‌ش و پڕ لەسه‌روه‌ریی لەلاپه‌ره‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان تۆماركردووه، كه تاكو ئێستاش داستان و نه‌به‌ردییه‌كان وه‌كو چیرۆك و ئه‌فسانه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوومان ده‌گێردرێته‌وه.
له‌و گه‌شته‌مان بەناو تووله رێیه‌كانی كوردایه‌تیدا، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و فه‌رمانده جه‌ربه‌زه‌و خۆنه‌ویستانه‌ی ئه‌وێ رۆژێدا ده‌دوێن تا بمانباته‌وه ئه‌و رۆژگاره‌ی كه به‌فر گڕی ده‌گرت، له‌م گه‌شته پڕ دوین و یادگار ئامێزه‌دا، هه‌ڤاڵ بورهان سه‌عید سۆفی، یه‌كێك لەقاره‌مانه به‌شداره‌كانی نه‌به‌ردیی و داستانی گرتنی سه‌ری ره‌ش، تیشك ده‌خاته سه‌رداستانه كه‌م وێنه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سنووری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی سێ و چواری هه‌ولێر، كه ئه‌ویش داستانی سه‌ری ره‌شه.
بورهان سه‌عید سۆفی، لەگێڕانه‌وه‌كه‌یدا بەباسكردنی كه‌شی ساردی ئه‌و رۆژگاره ده‌ست پێده‌كات و ده‌ڵێ: شه‌وێكی زۆر سارد‌و زریان بوو، به‌فر هه‌موو رێگاكانی گرتبوو، ته‌نیا رێگای پێشمه‌رگه نه‌بێ، لەهه‌موو رۆژه سه‌خته‌كان به‌و هه‌موو ساردی و سه‌هۆڵبه‌ندانه هه‌میشه ڕێگای تێكۆشان و خه‌باتی پێشمه‌رگه هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌یده‌توانی دایبخات و هه‌رده‌م ئاواڵابوو.
ده‌بێ ئه‌وانه‌ی لەچیرۆكه ئه‌فسانییه‌كان شاره‌زان بتوانن له‌ناو رۆمانه‌كانیان جێگا بۆ سه‌ختی ئه‌م شه‌وه بكه‌نه‌وه، مۆسیقا ژه‌نه‌كانیش ده‌توانن پێناسه‌ی ئه‌و ده‌نگه بكه‌ن و نۆته لەسه‌ر ژێی ئامێری مۆسیقاكانیان دابنێین و له‌گه‌ڵ ئه‌م رۆژه سه‌خت و سارده به‌سه‌ر به‌فرو به‌ژێر پێڵاوه لاستیكه‌كان له‌ژێر نه‌عره‌ته‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه چۆن سه‌نگه‌ره‌كانی دیكتاتۆرییه‌ت یه‌كه یه‌كه هه‌ره‌سیان ده‌هێنا لەسنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه، تاوه‌كو ده‌شتی هه‌ولێرو بناری قه‌ره‌چۆغ.
ئه‌و رۆژه‌ی هه‌ڤاڵ بورهانی به‌سه‌رهات و شانازییه گه‌وره‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه به‌رواری 28/1/ 1988-ه كه لەداستانێكی بێ وێنه لەشارۆچه‌كه‌ی سه‌ری ره‌ش، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كیتی له‌سنووری مه‌َلبه‌ندی سێی هه‌ولێر توانیان وانه‌یه‌كی تری نه‌به‌زین و بێ هیوا نه‌بوونی كورد لەكوردایه‌تی بده‌نه دوژمن، بەجۆرێك دوژمن هه‌رگیز له‌بیری نه‌كات. ئه‌و داستانه‌ش بیرۆكه‌و پلان داڕێژه‌ره‌كه‌ی هه‌ڤال كاك كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی بوو، كه ئه‌و كاته به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر بوو، له سماقوڵ شه‌هید سابیر ره‌سول، لێپرسراوی سه‌ربازی بوو، له‌گه‌ڵ رائید جه‌لال، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه لەڕووی جوگرافیاوه جوگرافیایه‌كی سه‌خت‌و دژواری هه‌یه، بۆیه رۆژێكی سارد‌و به‌فرو زریانیان هه‌ڵبژارد، له‌لایه‌كی تریش په‌یوه‌ندی بەهه‌ندێك چه‌كداری رژێم كرا كه بەئاگاداری شۆڕش چه‌كی رژێمیان هه‌ڵگرتبوو، بۆئه‌وه‌ی ئاسانكاریمان بۆ بكه‌ن له‌وانه نامق بیرێژی یه‌كێك بوو له‌و چه‌كدارانه‌ی پارێزگاریان لەسه‌ری ره‌ش ده‌كرد. لەگه‌ڵ چه‌ند فه‌وجێكی مەغاویر كه له سه‌ری ره‌ش بوون، ئه‌وه‌بوو به‌ر له چه‌ند رۆژێك كه چالاكییه‌كه ده‌ست پێبكات لەڕێگای شه‌هید نامق هه‌ندێك لەهه‌ڤاڵانی ئێمه داخلی ناو سه‌ری ره‌ش بوون. له‌دوایی گه‌ڕانه‌وه لەڕێگای شه‌هید نامق ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ش پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵ كه‌ریمه ره‌ش و شه‌هید میكایل و شه‌هیدی فه‌رمانده هاشم شه‌مامكی، شه‌هید سۆران و ئاوات و ئارام چاوشین بوو. دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ گوندی بێرۆكان كه ئه‌و كاته ماڵی ئێمه له‌و گونده بوو، كه كه‌وتبووه ته‌نیشت ناودۆراكان و زیاره‌ت ئه‌م پێشمه‌رگانه دوای ئه‌وه پشووی باشمان دا‌و نانێكی باشیشمان خوارد. ئینجا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو فه‌رمانده‌كان له‌وێ ده‌ستی پێكردو هێزه‌كه به‌مشێوه‌یه دابه‌شكرا: تیپه‌كه‌ی ئێمه كرا به‌دوو به‌شه‌وه، كەئه‌و كاته شه‌هیدی فه‌رمانده ته‌حسین كاوانی سه‌رتیپی 85ی به‌رانه‌تی بوو، شه‌هید مه‌لا سلێمان، جێگری سه‌رتیپی 86ی ده‌شتی هه‌ولێربوو، ئه‌وه‌بوو ره‌بتكرا له‌گه‌ل دوو كه‌رتی تیپی 85ی به‌رانه‌تی. ئێمه‌ش دوو كه‌رت كه یه‌كیان من بووم فه‌رمانده‌ی كه‌رتی سێی تیپی 85ی به‌رانه‌تی‌و شه‌هید میكایلیش فه‌رمانده‌ی كه‌رتی یه‌ك بوو، كه‌ریمه ره‌شیش فه‌رمانده‌ی كه‌رتی سێی تیپی 87ی قه‌ره‌چوغ بوو، ئه‌ویش لەگه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی ئێمه بوو، ئه‌و هێزه‌ی ئێمه كه ده‌ستنیشان كرابوو بۆ قه‌سری مه‌لیك لەسه‌ری ره‌ش سریه‌یه‌كی مغاویری لێ‌بوو، ده‌وربه‌ره‌كه‌یشی بەچه‌كداره‌كانی كورد، واته به جاش ده‌ور درابوو، شوێنه ستراتیجیه‌كانیشی سوپای تێدابوو.
وا ده‌ستنیشان كرابوو شه‌هید رێباز‌و سه‌فینی مه‌لاقه‌ره‌و مام غه‌فور هه‌ریه‌كەو لەشوێنێك هێزه‌كه‌ی جێگیر بكا. هێزه‌كه هه‌مووی دابه‌شكرا، له‌هه‌مان كاتیش هێزێك بۆ پشگیری لۆجیستكی دانرا، كه ئه‌و كاته رێكخراو هه‌بوو، ئه‌و ئه‌ركه بەڕێكخراو سپێردرا، كه شه‌هید شاخه‌وان و شه‌هید به‌هرۆز قه‌شقه‌یی و عه‌بدوڵلا تۆفیق و به‌كره سوور ئه‌وانه هه‌رهه‌مووی ئاماده كرابوون بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هێزه‌كه بده‌ن. به تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌شه‌ڕه‌كه به‌ده‌ست ده‌هێنرێن بتوانرێ به‌ئاسانی بگوازرێته‌وه، پاش ئه‌و ئاماده‌كارییانه سه‌عاتی سفر دیاری كرا، كه له 12 شه‌وه‌وه بوو. ئه‌وه هێزه‌ی ئێمه كه هاتین لەلای بیرێژیه‌وه سه‌ركه‌وتین یه‌كه‌مجار كه‌چووینه ناو ره‌بایه‌یه‌ك ئارام چاوشین له‌وێ بوو وتم ئارام پێشمان كه‌وه، چونكه به‌ڕاستی زریانێكی وابوو نه‌تده‌زانی تۆ لەكوێی، ئه‌وه‌بوو كاك ئارام پێشمان كه‌وت. من و ئاسۆ ئه‌ڵمانی‌و كه‌ریمه ره‌ش و شه‌هید میكایل جاده‌و جاده هاتین به‌ئاراسته‌ی پیرمام بۆ سه‌ری ره‌ش. ئه‌وه‌بوو شه‌هید نامق تا نزیكی ئه‌و خاله‌ی بۆ ئێمه دانرابوو لەگه‌ڵمان هات‌و دواتر گه‌ڕایه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بوایه لەگه‌ڵ هێزێكی تریش بڕوات. به‌رله‌وه‌ی بگه‌ینه شوێنی مه‌به‌ست ئۆتۆمبیلێك هات ره‌ماشی بۆ لێ داین، ئێمه لەقه‌راغ رێگاكه خۆمان حه‌شارداو زریانیش بوو له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه‌یان نه‌بینی. گه‌یشتینه خاڵی مه‌به‌ستی خۆمان، كه سریه‌یه‌كی مغاویری تێدابوو، ئه‌و شه‌وه كه 28ی مانگ بوو فه‌رمانده‌ی سریه‌كه چووبوو بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی مووچه بهێنێت. ئه‌وه‌بوو نه‌كه‌وته ده‌ستمان، ئه‌گه‌ر شه‌وێك خۆمان دواخستبایه هه‌رهه‌موو پاره‌كه‌ش ده‌بووه ده‌ستكه‌وتی شۆڕش و چالاكییه‌كه‌مان. ئێمه به‌ره‌و قه‌سری مه‌لیك فه‌یسه‌ل له سه‌ری ره‌ش به‌ڕێكه‌وتین، ئه‌و هێزه‌ی تری ئێمه‌و به‌شێك لەپێشمه‌رگه‌كانی قه‌ره‌چوغ ئه‌و دوو ره‌بایه‌ی سه‌ری قیرژه هه‌ر هه‌موو خاڵه‌كانی تر له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ئازاد كران‌و كه‌وتنه به‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه. هێزێكی زۆر له مه‌سیفه‌وه هات لەهه‌ولێریشه‌وه بۆ مه‌سیف هاتن، به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان كه‌وتنه بۆسه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و تێكشكینران.
بورهان سه‌عید سۆفی لەدرێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و داستان‌و نه‌به‌ردییه‌دا كه چۆن پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی لەڕۆژگاری ئه‌وپه‌ڕی نائومێدی كورد‌و سه‌مه‌ست بوونی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن بەسه‌ركه‌وتنه‌كانی، سه‌ری ره‌ش ده‌كه‌نه مه‌یدانی گیانبازی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و ده‌ڵێ : بۆ گرتنی قه‌سره‌كه‌ی مه‌لیك پێشتر شه‌هید نامق نه‌خشه‌كه‌ی بۆ ئێمه كێشابوو، واتا بەوردیی جۆری كۆشكه‌كەو هه‌موو دامه‌زراوه‌و خاڵه‌كانی له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه دیاریكرابوو، كه چوار خاڵی لێ‌بوو به دیوی گڕاوو هه‌ڵدێربوو به‌رامبه‌ره‌كه‌یشی هێزێكی بۆ دانرابوو كه‌دێت لێی بدرێت، له‌و لاشه‌وه هه‌ر هه‌موو لوغم رێژ كرابوو ده‌بابه‌یه‌ك‌و تانكێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری لیبوو. كه كه‌متر له‌سه‌د مه‌تر لەقه‌سره‌كه نزیكبوون. كه گه‌یشتین لەبه‌ر زریان‌و ته‌م‌ومژ زۆر بەخراپی ده‌مان بینی زۆر نزیكبووینه‌وه ئینجا زانیمان كه ئه‌وه ده‌بابه‌كه‌یه بۆیه دامه‌زراین ئێمه بەئاراسته‌یه‌ك كاك كه‌ریمه ره‌شیش بەئاراسته‌یه‌ك ئه‌وبوو خاڵی یه‌كه‌ممان به‌بێ ته‌قه ده‌ست به‌سه‌ر داگرت‌و چووینه ناوی و له‌و خاڵه‌ی به‌رامبه‌رمان یه‌كێك لەعه‌سكه‌ره‌كان هه‌ستی پێكردو هه‌ڵات و كه‌وته به‌رده‌ممان و لەوێوه ته‌قه ده‌ستی پێكرد، ته‌نانه‌ت لەهه‌ندێك شوێن له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌ی دووژمن بەدووریی دوو مه‌تر سێ مه‌تر لێك نزیك بووین. به‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورت ده‌ستمان به‌سه‌ر قه‌سری مه‌لیك داگرت.
هه‌ر له‌درێژه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی كاك بورهان ده‌لێ : لەو كاتانه‌ی ئێمه ده‌ستمان به‌سه‌ر قه‌سر داگرت كاك كۆسره‌ت به بێ ته‌ل په‌یوه‌ندی به من و كه‌ریمه ره‌شه‌وه كرد‌و وتی: ئه‌و دوو ره‌بایه‌ی سه‌ری قیرژه ئاڵۆزی بۆ دروستكردین و رێگاناده‌ن سه‌ركه‌وین، ئێوه لەدواوه وه‌رن، منیش ووتم: كاك كۆسره‌ت من ئێستا نازانم روومان لەكوێیه ئێوه‌ش لەكوێن. له‌به‌رئه‌وه‌ی زریان و ته‌مه‌و بینین زۆر زه‌حمه‌ت ببوو كاك كۆسره‌تیش ووتی: تۆ بەئاره‌سته‌ی سماقووڵی هه‌ر به‌م ئاراسته‌یه وه‌ره پێش لەگه‌ڵ كه‌ریمه ره‌ش، ئه‌وه بوو ئێمه تۆزێك چووینه پێش هێشا له‌ناو هه‌ندیك شوێن ته‌قه‌مابوو له‌ناو قولغه‌و زاویه‌كان، له‌ناو ره‌بایه‌كان شه‌ش چه‌كدار بەئاراسته‌ی ئێمه هاتن نه‌یانده‌زانی ئێمه پێشمه‌رگه‌ین، بۆ چه‌ك هاتبوون فیشه‌كیان نه‌مابوو گوایه ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌وان جاشین، به‌ڵام هه‌ركه زانیان پێشمه‌رگه‌ین تووشی شۆك بوون ئه‌وه‌بوو چه‌كمان كردن‌و ئازادمان كردن. بورهانی سه‌عید سۆفی، هه‌ر له‌و گێرانه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به‌ژماره‌ی شه‌هیده‌كان و زه‌ره‌رو زیانی دوژمن و ده‌سكه‌وته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كاتۆو ده‌ڵێت : پاشئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی سه‌ربازگاكه‌و سه‌ری ره‌شمان كرد ژماره‌یه‌كی زۆر لەسه‌ربازو ئه‌فسه‌رمان به‌دیل گرت، چوار ئه‌فسه‌ر لەبه‌ر ده‌ستی ئێمه بوو، هه‌رچی تانك و زرێپۆش هه‌بوو له سه‌ری ره‌ش هه‌رهه‌مووی كه‌وته به‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه، دیاره زه‌حمه‌تیش بوو له‌ڕێگای كۆڕێ ئه‌م هه‌موو تانكانه ده‌ربازبكرێ، به‌داخه‌وه بەهۆی دارمانی شاخێكی گه‌وره لەنێوان رێگای گڕاوو سه‌ری ره‌ش ئه‌و رێگایه‌شمان لێ‌گیرا، بۆیه تاكو سه‌عات 7ی به‌یانی چاوه‌ڕوانمان كرد بۆئه‌وه‌ی رێگایه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ ده‌ربازكردنی تانك و زرێپۆشه‌كان، به‌ڵام هه‌ر نه‌مانتوانی ده‌ربازیان بكه‌ین. ئه‌وه‌بوو كاك كۆسره‌ت فه‌رمانی دا كه بەناچاریی هه‌ر هه‌موو هه‌موو تانك و زرێپۆشه‌كان بسوتێنین‌و به چه‌كی ئاربیجی ته‌قێندرانه‌وه له‌هه‌مان كات 900 چه‌كی كلاشنكۆفمان ده‌ستكه‌وت لەگه‌ل چه‌ندین هاوه‌نی 120ملم و ئارپی جی و تادوایی، ئه‌وانه‌مان به ووڵاغ گواسته‌وه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه. له‌م داستانه‌دا 13 شه‌هیدمان هه‌بوو له‌وانه ته‌نیا 7 شه‌هید بەگوللە بوو ئه‌وانی تریان لەبه‌فر ره‌قبوونه‌وه‌و شه‌هیدبوون. زیانی گیانی دوژمن زیاتر له 200 كوژراو بوو 70 كه‌سیان لێ به‌دیلگیرا لەسه‌ربازو ئه‌فسه‌ر.
ده‌رباره‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و داستانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بورهان سه‌عید سۆفی ئاماژه بەگه‌وره‌یی و ناوبانگیی ئه‌م داستانه ده‌داو ده‌ڵێ : ئه‌م داستانه بەجۆرێك ده‌نگی دایه‌وه لەڕادیۆكانی ده‌نگی ئه‌مریكاو مۆنتیكارلۆو له‌نده‌ن ئاماژه‌ی پێدراو جارێكی تر بووه ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی جیهان بزانێت كه شۆڕشی كوردان كۆتایی نه‌هاتووەو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام ئیدیعای ده‌كات راست نییەو هێشتا كورد لەعیراقدا بۆ مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تێده‌كۆشێت. ناوبانگی هێزی یه‌كێتیش لەبڵندگۆی ئه‌م رادیۆیانه‌وه جارێكی تریش بەجیهاندا بڵابوویه‌وه بۆهه‌موو دونیا.
لەباسكردنی په‌رچه كرداری رژێمی به‌عسیش لەبه‌رامبه‌ر ئه‌و داستانه مه‌زنه، بورهان سه‌عید سۆفی ده‌ڵێ: هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی ئامادە‌سازییان كردبوو بۆ هه‌ر په‌رچه كردارێكی به‌عس، جگەله‌وه‌ش سوپای رژێمه‌كه‌ی سه‌دام ئه‌زموونێكی تاڵی هه‌بوو له‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و له‌م ناوچه‌یه زۆرجار خۆی تاقیكردبۆوه وه‌كو شه‌ڕه‌كانی سماقوڵی بنه‌باوی‌و زۆری تر، به‌ڵام نه‌یتوانیبوو ته‌نیا یه‌ك مه‌تریش له‌و شوێنانه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه داگیربكات، بۆیه ئێمه‌ش ئاماده‌سازیمان بەته‌واوی وه‌رگرتبوو، ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ر جووڵه‌یه‌ك بكه‌ن ئێمه زۆر تووندترو كاریگه‌رتر په‌لاماری هێزه‌كانیان بده‌ین، هه‌روه‌ها له‌ڕووی راگه‌یاندنه‌وه شه‌هید دڵشادی وێنه‌گر رۆڵێكی زۆر باڵای هه‌بووكه له‌و كاته‌دا كامێره‌یه‌كی ڤیدیۆی پێ‌بوو، هه‌مووداستانه‌كه‌ی تۆماركرد‌و كاسێته‌كه‌ی ئێستا لای كاك عباسی ڤیدیۆیه، هیوادارم ئه‌گه‌ر لای مابێت بتوانن سوودی لێوه‌ربگرن، چونكه به‌ڕاستی دۆكیۆمینتێكی زۆر تایبه‌ت و پڕ شانازییه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كیتی به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ك ده‌ڵێ: هیوادارم ئه‌و فیلم‌و ڤیدیۆیانه‌ی هه‌ن كه داستانه گه‌وره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان لەقۆناغی خه‌باتی شاخ دا تێدا تۆماركراوه كۆبكرێنه‌وەو فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ییان لێ دروستبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی و داهاتوو به‌و شانازییه گه‌ورانه ئاشنا بكرێن‌و بزانن یه‌كیتیی نیشتمانیی كوردستان چۆن پارێزگاری لەبوونی كورد‌و ناوچه‌كەو مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردووه.
بابەتی زیاتر