فڕۆكەیەك لەماوەی 3 سەعاتدا بەدەوری گۆی زەویدا دەخولێتەوە
2018-02-06 14:16     1019 جار بینراوە      کۆمێنت
نمونەیەکی فڕۆکەکە
لەداهێنانێكی دیكەی كۆمپانیای فڕۆكەوانی بۆینگ-دا، فڕۆكەیەكی نوێی دروستكردووە كە لەتوانایدایە لەماوەی 3 سەعاتدا بەدەوری گۆی زەویدا بخولێتەوە.
گۆڤاری ئەڤیشن ویكلی بڵاویكردۆتەوە كە فڕۆكەكە ناوی (فالكری 2)وەو خێراییەكەی پێنج هێندەی خێرایی دەنگە.
لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی ئیندپێندت بڵاویكردۆتەوە كە لەمانگی رابردوودا كۆمپانیای بۆینگ نمونەیەكی دیزاینكراوی لەو فڕۆكەیە لەكۆنگرەی فرۆكەوانی لەفلۆریدا خستۆتەڕوو، بەبێ ئەوەی هیچ بەیاننامەیەكی فەرمی لەسەر فرۆكەكە بڵاوبكاتەوە.
ئەو فڕۆكەیە كە بەبزوێنەرەكەی تۆڕبۆیە پێشبینی دەكرێت كێبڕكێی فڕۆكەی SR72 بكات كە ئەویش نمونەیەكی پێشكەوتووی فڕۆكەی ( SR71 )ە كە بەخێراترین فڕۆكەی جیهان دادەنرێت.
بابەتی زیاتر