مێسی تووشی پێکان دەبێت

  2019-08-05 21:02      427 جار بینراوە        کۆمێنت

ماڵپەڕی فەرمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەواڵی پێکانێکی کتوپڕی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی بڵاوکردۆتەوە.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ ئاشكرایكردووه‌، كه‌ مێسی‌ له‌ڕاهێنانه‌كانی‌ ئه‌مڕۆی‌ یانه‌كه‌یدا دووچاری‌ پێكان هاتووه‌و راسته‌وخۆ راهێنانه‌كانی‌ جێهێشتووه‌و، پێشبینیش دەکرێت ئەو یاریزانە ئەرجێنتینییە بۆ ماوەی سێ تاکو چوار هەفتە لە یاریکردن داببڕێت.
یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئەوەشی خستەڕوو، كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ماسولكه‌كانی‌ پشته‌وه‌ی‌ قاچیدا دووچاری‌ پێكان هاتووه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاندی‌ یانه‌كه‌ گه‌شتی‌ ئه‌مریكا ناكات وله‌ ئیسپانیا ده‌مێنێته‌وه‌و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو