بۆیەكەمجار دوو منداڵی كورد دەبنە دادوەری فێستیڤاڵی ئەسفەهان

  2019-08-25 13:04      350 جار بینراوە        کۆمێنت
میلانۆو مەستی، نەوەی فوئاد جەلال خاوەنی كۆمپانیای مەستی فیلم

لەئەسفەهانی وڵاتی ئێران 32 هەمین فێستیڤاڵی منداڵان بە بەشداری 27 وڵات بەڕێوە دەچێت و دوو منداڵی كوردیش دەبنە دادوەر.
رۆژی دووشەممە 19-8-2019، فێستیڤاڵی منداڵان بو فیلم لەئەسفەهان دەستی پێكردو بڕیاریشە تا 27ی ئەم مانگە بەردەوامبێت كە 27 وڵات تێیدا بەشدارن، بۆ یەكەمجاریش لەمێژووی عیراقدا، میلانۆو مەستی فوئاد، وەك دوو منداڵی كورد بەشدارن و داوەری بۆ هەڵسەنگاندنی فیلمەكان دەكەن.
جێی ئاماژەیە هەردوو منداڵە دادوەرەكە نەوەی فوئاد جەلال خاوەنی كۆمپانیای مەستی فیلم-ن كە ساڵانە سەرقاڵی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانیەو بایەخی تایبەتی بۆ فێستیڤاڵی فیلم هەیە.

شەهێن سابیر

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو