هۆكاری ئەنفلۆنزای وەزری و خۆپاراستن و چارەسەر

  2019-11-19 10:38      221 جار بینراوە        کۆمێنت

بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا لەوەزری زستاندا دەگاتە ئەوپەڕی و دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتنی توندی 3 بۆ 5 ملیۆن كەس و هەروەها نزیكەی 250 بۆ 500 هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەنفلۆنزاوە تۆماردەكرێت بەتایبەت لەنێوان منداڵان و بەساڵاچووان و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
جۆرەكانی ئەنفلۆنزای وەزری:
ئەنفلۆنزای وەرزی دابەش دەكرێت بۆ چوار جۆری سەرەكی كە هەندێكیان تووشی مرۆڤ دەبێت و هەندێك جۆری دیكەشیان تووشی ئاژەڵ دەبێت ئەوانیش:
- ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای وەرزی جۆری (A  و  B هۆكاری نەخۆشی ئەنفلۆنزای وەزرین كە ساڵانە لەوەزری پایز و زستاندا بڵاودەبێتەوە.
- ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای جۆری (C) تووشی مرۆڤ دەبێت و هۆكاری ئەنفلۆنزایە بەدرێژایی ساڵ.
- ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای جۆری (D) تووشی ئاژەڵ دەبێت و بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە.
نیشانەكانی ئەنفلۆنزای وەرزی:
* بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەشێوەیەكی كتوپڕ و كۆكە و پژمین.
* سەرئێشە و دروستبوونی ئازار لەماسولكە و جومگەكان و ئارەق كردنەوە.
* گێژبوون و هەوكردنی قوڕگ و زیادبوونی دەردراوی لووت.
گواستنەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی:
ئەنفلۆنزای وەرزی بەئاسانی دەگوازرێتەوە و بەخێرایی بڵاودەبێتەوە لەشوێنە قەرەباڵغەكان لەوانە خوێندنگاكان و شوێنە گشتیەكان، كاتێك كەسێكی تووشبوو دەكۆكێت یاخود دەپژمێت ئەوا ڤایرۆسەكە بەناو هەوای ئەو شوێنە بڵاودەكاتەوە لەنێوان ئەو كەسانەی لێوەی نزیكن و هەڵیدەمژن.
ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا لەرێگەی دەستدان لەشوێنە پیسبووەكان بە ڤایرۆس و دواتر دەست لێدان لەچاو و لووت و دەم بڵاودەبێتەوە، بۆ بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە پێویستە كەسانی تووشبوو لەكاتی كۆكین و پژمین دەم و لووتیان داپۆشن.
ئەو كەسانەی ئەنفلۆنزا مەترسیان لەسەر دروست دەكات:
ئەنفلۆنزای وەرزی كاریگەری توندی دەبێت لەسەر ژنانی دووگیان و منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ و كەسانی بەتەمەن و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەك كەسانی تووشبوو بە ئەیدز و رەبۆ و نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان لەگەڵ ئەو كەسانەی لەبواری تەندروستیدا كاردەكەن. 
خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزای وەرزی:
كوتان سەركەوتووترین رێگاچارەیە بۆ دووربوون لەتووشبوون بە ئەنفلۆنزا و كاریگەرییەكانی، بەدرێژایی 60 ساڵی رابردوو كۆمەلێك ڤاكسینی سەركەوتوو دژی ئەنفلۆنزا بەرهەم هێنراوە.
- ساڵانە بەكارهێنانی ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزای وەزری بە بەردەوامی.
- شووشتنی دەستەكان بە باشی و بەئاو و سابون بەرێكخراوی.
- دووركەوتنەوە لە دەست لێدانی ڕاستەوخۆ لەچاو و دەم.
- دووركەوتنەوە لەبەركەوتنی ڕاستەوخۆ لەكەسی تووشبوو یاخود بەكارهێنانی كەلوپەلەكانی.
- بەكارهێنانی كلێنكس لەكاتی پژمین و كۆكە و دواتر فرێدانی.
- پاككردنەوەی بەردەوامی شوێنەكان وەك مێز و كورسی دانیشتن.
- دووركەوتنەوە لەشوێنە قەرەباڵغەكان لەكاتی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا.
چارەسەری ئەنفلۆنزای وەرزی:
* بەكارهێنانی ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزا باشترین رێگاچارەی خۆپاراستنە.
* هەندێك كەس لەكاتی تووشبوون بەبێ بەكارهێنانی چارەسەر چاك دەبنەوە.
* بەكارهێنانی دەرمانی دژە ئەنفلۆنزا بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری نەخۆشیەكە و دروستبوونی مەترسی بەتایبەت بەكارهێنانی دەرمان لەدوای 48 كاتژمێری دەركەوتنی نەخۆشیەكە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رێنوێنی دەدات ساڵانە ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزا بدرێت بەهەندێك كەس لەوانە ژنانی دووگیان و منداڵانی تەمەن 6مانگ بۆ 5 ساڵ و كەسانی بەتەمەنی سەروو 65 ساڵ و تووشبووانی نەخۆشیە درێژخایەنەكان و كارمەندانی تەندروستی.
كەی پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت:
زۆرینەی تووشبووانی ئەنفلۆنزای وەزری تەنیا پێویستیان بە پشودانە لەماڵەوە لەگەڵ خواردنەوەی بڕێكی زۆر شلەمەنی، بەڵام لەهەندێك حاڵەتدا پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو