ڤیدیۆ: خەونی قوتابییەك لەڕێگەی چاویلكەیەكی تایبەتەوە دەهێنرێتە دی
2019-11-23 17:45     694 جار بینراوە      کۆمێنت
جوناسان جۆنز-ی ته‌مه‌ن 12 ساڵ، له‌قۆناغی حه‌وتی قوتابخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی مینیسۆتا، كه نه‌خۆشی رهنگكوێری هه‌یه، هه‌رگیز چێژی له‌جوانیی ره‌نگه‌كان نه‌بینیوه له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا، به‌ڵام ئه‌مه گۆڕدرا كاتێك به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ی بڕیاریدا هه‌وڵی بۆ بدات چاویلكه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دروستبكرێت.
چیرۆكی جۆناسان میدیاكانی ئه‌مریكایی ته‌نیوه، میدیاكان ده‌ڵێن: چی بینرا كاتێك جۆناسان چاویلكه ئاساییه‌كه‌ی له‌چاوی لابرد‌و چاویلكهیهكه تایبه‌ته‌كه‌ی لهچاوكرد.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی رهنگكوێری ته‌واو بوو هه‌رگیز ئه‌و له‌پۆلدا ره‌نگه‌كانی بۆ جیانه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ گریان و پێكه‌نیندا مامۆستاكان دڵخۆشیان دایه‌وه. ئێستا ئه‌و دنیا ره‌نگاو ره‌نگ و جوانتر ئه‌بینێت. خوشكه گه‌وره‌كه‌ی جۆناسان ده‌ڵێت: به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌و خه‌ڵكی خێرخواز خه‌ونی جۆناسانیان هێنایه دی كه ئێمه زه‌حمه‌ت بوو بۆی بێنینه‌دی.
چاویلكه‌كه چاویلكه‌یه‌كی تایبه‌ته، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ی به‌هاوكاری خێزانه‌كه‌یی و رێكخراوی ئینكرۆما بۆیان دابینكردووه، كه تاكه رێكخراوه له‌ئه‌مریكا ئه‌مجۆره چاویلكه‌یه بۆ كه‌سانی رهنگكوێر دابینده‌كات.
دوا به‌دوای ئه‌م كاره خێزانی جۆنز باوكی جۆناسان له‌ڕێگه‌ی سوشیال میدیاوه حسابێكی بانكیان كرده‌وه بۆ هاوكاری به‌ناوی "سندوقه‌كه‌ی من". تا پاره بۆ رێكخراوه‌كه كۆبكرێته‌وه‌و تا رۆژی 22ی نۆڤێمبه‌ر، 3 هه‌زار و 200 دۆلار كرابووه حساباتهكهوه، له‌كاتێكدا چاویلكه‌كه به‌بێ هیچ باجێك بایی 9 هه‌زار دۆلاره.
لوقمان غه‌فوور – فۆكس نیوز 4
بابەتی زیاتر