خواردنی سوكە ژەمی تەندروست بێهێزی كەمدەكاتەوە

  2019-11-25 10:59      171 جار بینراوە        کۆمێنت

پزیشكانی زانكۆی ستانفۆرد رایدەگەیێنن، ئەوانەی سوكە ژەمی تەندروست دەخۆن بە درێژایی رۆژ كەمتر هەست بە بێهێزی دەكەن.
د. مەریەم حەمیدی، پسپۆڕی خۆراك و سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دەڵێت: بەشێكی زۆری خەڵكی بە درێژایی رۆژ هەست بە بێهێزی و خەواڵویی دەكەن، جا بەهۆی كەمخەوی بێت یان هەر هۆكارێكی دیكە.
پسپۆڕەكەی خۆراك روونیدەكاتەوە، دەركەوتوە ئەوانەی لەجیاتی خواردنی خۆراكە ناتەندروستەكانی وەك شەكرو چەوریی پەنادەبەنەبەر هەڵبژاردنی سوكە ژەمە تەندروستەكان كەمتر تووشی ئەو گرفتە دەبن.
پسپۆڕەكەی خۆراك رێنمایی دەدات خەڵكی لە نێوان ژەمەكانیاندا سووكە ژەمی دەوڵەمەند بە سەوزە و میوەكان بخۆن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو