وەزارەتی پێشمەرگە چوار بڕیاری نوێ دەردەكات

  2019-11-26 10:27      1333 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان چوار بڕیاری نوێی لە بارەی هێزەكانی پێشمەرگەوە دەركرد كە یەكێكیان قەدەغەكردنی كاری حزبیە لەناو وەزارەتەكە.
 شۆڕش ئیسماعیل وەزیری‌ پێشمەرگە گشتاندنێكی‌ ئاراستەی‌ ئەمیندارێتی‌ گشتی‌ وەزارەتەكەی‌ كردووەو رایگەیاندووە كە كاری‌ پێویست ئەنجام بدەن بەمەبەستی‌ گشتاندن، بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی‌ و یەكەكان و لە كاتی‌ هەستكردن بە كەمتەرخەمی‌، رێكاری‌ یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر.
بەگوێرەی نووسراوەكە وەزارەت ئەم كارانەی خوارەوە قەدەغە دەكات:
1- ئەنجامدانی كاری حزبی لە ناو وەزارەت.
2- سزادانی سیاسیی.
3- ئەنجام دانی چالاكی سیاسی و حزبی.
4- وەرگرتنی ئابوونە.
هەر بەگوێرەی نووسراوەكە، وەزارەت سزای هەر كەس و لایەنێك دەدات سەرپێچی ئەو خاڵانە بكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو