هۆشداری لەبەكارهێنانی دەرمانێكی دژە شێرپەنجە دەدرێت

  2019-12-13 12:07      304 جار بینراوە        کۆمێنت

كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری هەرێم، هاووڵاتیان و نەخۆشانی شێرپەنجە لەدەرمانێكی ساختە ئاگادار دەكاتەوە كە بە نرخێكی گران بەتووشبوانی شێرپەنجە فرۆشراوە.
لەڕاگەیەندراوێكدا كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری هەرێم ئاشكرایكرد، چەند رۆژێك لەمەوبەر لەلایەن لیژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان كە پێكهاتووە لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی رێكخراو و ئاسایش و بە هاوكاریی پۆلیسی شارەوانی، دەست بەسەر دەرمانێكدا گیراوە، دەرمانەكەش ناوی‌  (natures hops) و وەك دەرمانی‌ دژە شێرپەنجە بەنرخێكی زۆر گران هاووڵاتیان فرۆشراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین، هەركەسێك ئەم بەناو دەرمانەی كڕیوە دەتوانێت سەردانی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بكات بۆ تۆماركردنی سكاڵا و گەڕاندنەوەی مافەكانیان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو