سێو رێژەی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت

  2019-12-16 09:51      311 جار بینراوە        کۆمێنت

جولیو لۆڤێگروڤ، پرۆفیسۆری توێژینەوە لەزانکۆی ریدینگ، دەڵێت: رەنگە تا رادەیەک ئەو قسەیە راست بێت کە دەڵێت، رۆژانە سێوێک بخۆ و سەردانی پزیشک مەکە.
ئەو کەسانەی لەرۆژێکدا دوو سێو دەخۆن، بە رێژەی 4%بە بەروارد بەو کەسانەی شەربەتی جیاواز دەخۆنەوە، رێژەی کۆلیسترۆلیان دادەبەزێت.
ئەمەش بەهۆی ئەوەی سێو دەوڵەمەندە بە فایبەر و پۆلیفێنۆل و سوودی بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆل هەیە کە ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستی دڵ و دەمارەکان دەبێت.
لەتوێژینەوەکەدا بۆ ماوەی دوو مانگ رۆژانە دوو سێو دراوە بە گروپێک و شەربەتی جیاوازیش دراوە بە گروپێکی دیکە، دواتر سەلمێنراوە، رێژەی کۆلیسترۆل لە گروپی یەکەم بە رێژەی %  4دابەزیووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو